به‌دوای ته‌قینه‌وه سامناكه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی به‌یرووت كه به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ١٣٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، خۆپیشانده‌ران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان تێكهه‌ڵچوون.
شایانی باسه، هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران، گازی فرمێسكڕێژیان به‌كار هێناوه. زۆرێك له خه‌ڵكی لوبنان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه به‌هۆی ناكارامه‌بوونی ده‌وڵه‌ت ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ڕوویداوه. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه جگه له گیان له‌ده‌ستدانی ١٣٧ كه‌س، زیاتر له ٥ هه‌زار برینداریشی به‌دواوه بووه. له لایه‌كی دیكه‌وه پێشتر “میشێل عۆن” سه‌رۆك كۆماری لوبنان سه‌باره‌ت به‌م ته‌قینه‌وه‌یه ڕایگه‌یاندبوو: كه ٢ هه‌زار و ٧٥٠ تۆن “نیتراتی ئامۆنیۆم” كه له ئاماده‌كردنی كوود و بۆمب به‌كار ده‌هێنرا، بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له به‌نده‌ری به‌یرووت و به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئیمه‌نی ڕاگیرابوو و هۆكاری ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره.