به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار، به‌هۆی هێرشی كۆمه‌ڵێك له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران له شاری ناسرییه، لانیكه‌م دوو كه‌س له ناڕازییان گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.
به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، خوپیشانده‌ران به‌نیاز بوون كه پێش به بردنی ڕێوڕه‌سمی خاڵی تابووتی “قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی مۆهه‌ندیس بگرن، به‌ڵام چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ناڕازیانیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله. به‌هۆی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه، ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای حه‌شدی شه‌عبی و ئاگریان تێبه‌ردا. سه‌ره‌ڕای شاری ناسرییه، ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران له شاره‌كانی دیوانییه، به‌سره و كه‌ربه‌لا له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌وڵه‌ت و حوزووری هێزه‌كانی ئێران، ده‌ستیاندایه خۆپیشاندان.