کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری له ناوچه‌كانی ڕوانسه‌ر و نه‌وسوود

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، تێکهەڵچوونێکی چەکداری قورس لە نێوان هێزێکی ئۆپۆزیسیۆن و هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی بەخشی شاهۆی “ڕوانسەر” و شاری “نەوسوود”ی پاوە هاتە ئاراوە.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا ئەندامێکی سپای پاسداران کوژراوە و ئەندامێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووه‌.  شایانی باسه‌ هێزەکانی سپای پاسداران لە ڕۆژی ڕابردووە بەرزاییەکانی بەخشی شاهۆیان گەمارۆ دابوو. هاوکات، شەڕێکی دیكه‌ لە نێوان شارەکانی نەوسوود و پاوە و لە نزیک پایگای “ملەندوو” هاتووەتە ئاراوە به‌ڵام هەتا كاتی ئاماده‌ كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییەک لە سەر زیانی گیانی ئەو شەڕە لە بەر دەستدا نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له‌ كامیاران و ڕه‌وانسه‌ر

-

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری بانه

-

ناڕوونی چاره‌نووسی به‌ندكراوێك له‌ شاری بۆكان

-

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن خه‌زوریه‌وه‌ له‌ ورمێ

-

گیان له‌ده‌ستدانی دوو هاووڵاتی به‌هۆی گازگرتوویی له‌ كه‌نگاوه‌ر

-

مانگرتنی موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌مات له‌ سیستان و به‌لووچستان

-