به پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هێزێکی چهكدار و هێزەکانی ڕژیم لە سنووری مەریوان، ٣ كهس بوونه قوربانی.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، شەوی هەینی ١٥ی خەرمانان، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە گوندی خشکەڵان سەر بە بەخشی سەرشیوی مەریوان هاته ئاراوە و لەئەنجامیدا سێ كهس له هێزهكانی ڕژیم كوژران و برینداربوون. جێگهی ئاماژهیه، ڕۆژی دووشەممەی حەفتەی ڕابردووش هێزەکانی سپای پاسداران دوای تێکهەلچوونێکی چەکداری، بەرزاییەکانی گوندی نزدەرەی ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆیان تۆپباران کرد.