بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی مانگی پووشپەڕ، له بەرزاییەکانی “بوڕاڵان” لە سنووری “ماکۆ”ی سەر بە پارێزگای ورمێ، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان په‌كه‌كه و و هێزەکانی سپای پاسداران هاتووەتە ئاراوە.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ئاکامی ئەو تێكهه‌ڵچوونانه‌دا، ٣ گریلا گیانیان لە دەست داوە و گریلایەکیش بە دیل گیراوە. شایانی باسه، ڕۆژی ڕابردووش تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان سپای پاسداران و په‌كه‌كه لە سنووری چالدێران هاتبووە ئاراوە کە کوژرانی ٣ كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیمی لێکەوتەوە.