به پێی ڕاپۆرته‌كان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەگه‌ڵ سپای پاسداران لە گوندی “بێوڵە”ی جوانڕۆ رووی داوە.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا لانیكه‌م دوو ئەندامی سپای پاسداران کوژراون و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ حزبێک یا خۆد لایه‌نێك، بەرپرسیارەتی ئه‌م تێکهەڵچوونەی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و میدیاکانی ڕژیمیش هیچ هەواڵێکیان لەسەر ئەم شەڕە بڵاو نەکردووەتەوە.