ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، به سه‌دان كه‌س له خۆپیشانده‌رانی ناسراو به “جلیقه زه‌رده‌كان” له شاری “نانت”ی فه‌ڕانسه بۆ جارێكی دیكه له دژی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی “ئێمانۆئێل ماكرۆن” خۆپیشاندانێكی به‌رینیان به‌ڕێوه برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌م خۆپیشاندانه‌دا، ناڕازیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌م شاره تووشی تێكهه‌ڵچوون هاتوون و پۆلیس به گازی فرمێسك ڕێژ و ئۆتۆمبێلی ئاوپاش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر خۆپیشانده‌ران و ٢١ی كه‌سی لێ ده‌ستبه‌سه‌ركردوون. شایانی باسه، له ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوودا ئه‌مه ٤٤مین حه‌فته‌ی خۆپیشاندانی جلیقه‌زه‌رده‌كانی فه‌ڕانسه بووه.