چه‌ند كاتژمێر به دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌رته‌شی ئیسرائیل و حه‌ماس، ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی گوڵان، به دوای به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی هه‌ینی له نێو بینای “حه‌ره‌می شه‌رێف” له ڕۆژهه‌ڵاتی بهیتولمۆقهدهس، تێكهه‌ڵچوون له نێوان خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیسی ئیسرائیل ڕوویدا.
به وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیسی ئیسرائیل، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی دووباره‌ی نائارامییه‌كان له ده‌ورووبه‌ری مزگه‌وتی “عومه‌ر” و “ئه‌ل ئه‌قسا” ناسراو به “حه‌ره‌می شه‌ریف”، هێزه‌كانی پۆلیسی ئیسرائیل به ئه‌وپه‌ڕی هێزه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووداوه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه و باروودۆخهكهیان خسته ژێر كونترۆڵی خۆیانه‌وه. پۆلیس فه‌له‌ستینیه‌كان به‌رپرسیار ده‌زانێت له‌م ڕووداوه.