دوشنبه, دسامبر 6, 2021
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

تێكهه‌ڵچوونی خۆپێشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ئیسپانیا

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خۆپێشانده‌ران ئیسپانیایی بۆ پشتیوانی له‌ مانگرتنی كرێكارانی سه‌نایه‌عی ئاسن ڕژانه ‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ تێكهه‌ڵچوون.

به‌شدرابووانی ئه‌و خۆپێشیاندانه‌، له‌ شاره‌كانی “پۆئێتره ڕێئاڵ” و هه‌روه‌ها “كادیس” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ربڕی و پشتیوانی خۆیان له‌ كرێكارانی مانگرتوو نیشان دا. كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كرێكارانی بۆ كۆتایی هێنان به‌و مانگرتنه‌ تا ئێستا ده‌ره‌نجامێكی نه‌بووه‌ و زیاتر له‌ پێنج هه‌زار كرێكار و پێرسۆنیلی سه‌نایه‌عی ئاسنی ئه‌و وڵاته‌ له‌ مانگرتنێكی گشتی دان. كرێكاران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، و به‌ڕێه‌چوونی ڕێكه‌وتننامه‌كانی نێوان سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان و خاوه‌نكاران بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی كرێكارانی وه‌رزی حه‌وت ته‌په‌

rezan

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولادی ئۆستانه‌كانی تاران، ئیسفه‌هان و ئه‌هواز

rezan

قه‌یرانی كه‌م ئاوی له‌ ٥٦ گوندی ناوچه‌ی مه‌هاباد

rezan

دەستبەسەرکرانی دوو لاوی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە 

rezan

١٦ ساڵ قه‌ده‌غه‌ كردنی مافی مەره‌خه‌سی و چاوپێكه‌وتنی زیندانیه‌كی سیاسی

rezan

به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی پاشماوه‌كانی داعش له‌ باشووری كوردستان

rezan