کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تێكهه‌ڵچوونی خوێناوی له‌ قێرقیزستان

درگیری خونین میان هواداران رئیس ‌جمهوری سابق قرقیزستان و پلیس

درگیری خونین میان هواداران رئیس ‌جمهوری سابق قرقیزستان و پلیس

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی قێرقیزستان كه‌ به‌نیاز بوون بچنه‌ شوێنی نیشته‌جێ بوونی سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌م وڵاته‌، له‌ لایه‌ن لایه‌نگرانی ناوبراوه‌وه‌ پێشیان پێ گیراو به‌هۆیه‌وه‌ تێكهه‌ڵچوون هاته‌ ئاراوه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٨٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

“ئاتام بایه‌ف” له‌ ساڵی ٢٠١٧ به‌دوای كۆتایی ده‌وره‌ی سه‌رۆكایه‌تیی، له‌سه‌ر كار لاچوو و “سۆرۆن بای ژێن بیكێف” جێگاكه‌ی گرته‌وه‌. ناوبراو كه‌ به‌ تۆمه‌تی ئێختلاس و سووئیستفاده‌ له‌ ئێختیاراتی تاوانبار كرابوو، سه‌ره‌ڕای داواكاری دادستان، له‌ دانی ته‌وزیحی زیاتر خۆی بوارد و سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ درابووه‌ پاڵی ڕه‌ت كرده‌وه‌. له‌ مانگی ژۆئه‌نی ئه‌مساڵ، په‌رله‌مانی قێرقیزستان پارێزبه‌ندی قه‌زایی سه‌رۆك كۆماری پێشووری هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی، هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی.