پۆلیسی ئیسڕائیل سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه به بومبی ده‌نگدار هێرشی كرده سه‌ر “مه‌سجدۆلئه‌قسا” له “به‌یتۆلموقه‌ده‌س” و ژماره‌یه‌ك له فه‌له‌ستینیه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و هێرشه‌دا تێكهه‌ڵچوون له نێوان فه‌له‌ستینیه‌كان و پۆلیسی ئیسڕائیل ڕوویداوه و چه‌ندین كه‌س بریندار بوون و به لانیكه‌م ٣٥٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. پاش ئه‌و ڕووداوه چه‌ندین مووشه‌ك له نه‌واری غه‌زه‌وه به ئاراسته‌ی ئیسڕائیل ته‌قێندرا و له وڵامدا ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشی هه‌وایی كرده سه‌ر ناوچه‌كه.