ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له دژبه‌رانی حیزبۆڵڵای لوبنان له به‌یرووت خۆپێشاندانیان كرد، به‌ڵام هێزه‌كانی حیزبۆڵڵا هێرشیان كرده سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دژبه‌رانی حیزبۆڵڵا له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل نیشانداوه و ڕایانگه‌یاندووه كه نایانه‌وێت لوبنانیش هاوشێوه‌ی غه‌زه وێران بكرێت، لوبنان به قه‌یرانێكی بێ وێنه‌ی ئابووریدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و توانای شه‌ڕێكی وێڕانكه‌ری نییه. له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی حیزبۆڵڵا هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و كۆمه‌ڵێك كه‌سیان دایه به‌ر لێدان.