کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

تێكهه‌ڵچوونی ده‌سفرۆشانی شاری سنه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی شاره‌داری

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاره‌داری سنه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ده‌سفرۆشانی ئه‌و شاره‌ و تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه‌ و پۆلیس بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ گازی فرمێسكرێژی به‌كار هێناوه‌.

به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، شاره‌داری بڕیاری داوه‌ كه‌ ده‌سفرۆشانی شه‌قامیفرده‌وسیسنه‌ له‌ كاتژمێر ٦ی ئێواره‌وه‌ ده‌ست به‌ كار بكه‌ن به‌ڵام به‌ هۆی خراپ بوونی باری مه‌عیشه‌ت و گۆزه‌رانی خه‌ڵك، ئاستی داهاتی ده‌سفرۆشان زۆر كه‌می كردووه‌ و خوازیاری ئه‌وه‌ن زووتر له‌ ساعه‌تی ٦ ده‌ست به‌كار بكه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانی شاره‌داری و پۆلیس به‌ هاوكاری یه‌ك ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ده‌سفرۆشان و شه‌ڕ و پێكدادان هاته‌ ئاراوه‌ و پۆلیس له‌ گازی فرمێسكرێژ بۆ بڵاوكردنی خه‌ڵك كه‌ڵكی وه‌رگرت.

بابەتی پەیوەندیدار

دەربڕینی ناڕەزایەتی و دەستبەسەرکردنی ٣ کرێکاری کارخانەی سیمانی شاری سیروان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری قوروه‌

komalah

پاڵپشتیی موعه‌لیمان و كرێكارانی شاری سنه‌ له‌ موعه‌لیمانی زیندانی كراو

komalah

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم

komalah

برینداربوونی دوو ژێنگەپارێزی شاری چووار

komalah

خۆکوشتنی دەرەجەدارێکی هێزەکانی ئەرتش لە شاری کرماشان

komalah