ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، مه‌وئموورانی گه‌شتی ئێرشادی ڕژیم له پاساژی ئارمیتاژی مه‌شهه‌د هێرشیان كرده سه‌ر كچێك و ئازاریان دا به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌رپرچ درانه‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، به‌كرێگیراوانی ڕژیم له پاساژی ئارمیتاژی مه‌شهه‌د به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی حیجابی ئیجباری هێرشیان كردۆته سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و لێیان داوه، كاتێك دووكانداران له ئاست ئه‌و وه‌حشیگه‌رییه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، هێزه‌كانی ڕژیم به شۆكێری به‌رقی و گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كردۆته سه‌ر كاسبكاران، به‌ڵام خه‌ڵكی نێو پاساژه‌كه به‌رپرچی هێزكانی ڕژیمیان داوه‌ته‌وه و ناچار به پاشه‌كشه‌یان كردوون.