ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی ڕێگریكردنی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له وه‌رگرتنی به‌نزین، خه‌ڵكی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆررته‌كان، كاتێك خه‌ڵك له نێو به‌نزینخانه ده‌یانویست به‌نزینی ئازاد وه‌ربگرن هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم ڕێگرییان لێكردوون و شۆفێران و خه‌ڵكی شاره‌كه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ دێن. زانیارییه‌كان باس له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چه‌ند لاو ده‌كه‌ن كه پاش به‌ندكران بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.