ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شنۆ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “سوله‌یمان قادر گه‌ڵوان”، له‌پێش چاوی گڵكۆی برا گیانبه‌ختكردووه‌كه‌یان به ناوی “سه‌لام قادر گه‌ڵوان” تێك دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران كاتژمێر ٣ی به‌یانی یه‌كشه‌ممه هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “سوله‌یمان قادر گه‌ڵوان” و ناوبراویان له پێش چاوی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه داوه. هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆشن بوونه‌وه‌ی هه‌وا، هێزه‌كانی ڕژیم “سوله‌یمانیان” به لێدان بردۆته سه‌ر مه‌زاری “سه‌لام قادر گه‌ڵوان” و گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌یان له پێش چاوی براكه‌ی تێك داوه.