له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا،به‌كرێگیراوانی ڕژیم مه‌زاری “مه‌جید كازمی” له ئیسفه‌هان و “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده”یان له مه‌شهه‌د تێكداوه و تۆڕه‌یی و نه‌فره‌تی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه.
به‌پێی زاینارییه‌كان، بڕیار بوو مه‌راسمی له‌دایكبوونی “مه‌جید كازمی” له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی به به‌شداری خه‌ڵك به‌ڕێوه بچێت به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد و مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان سووتاند. له‌لایه‌كی دیكه‌وه جه‌نایه‌تكارانی حكوومه‌تی ئیسلامی شووشه و سه‌نگی مه‌زاری “ئابۆلفهزل ئادینه‌زاده”یان شكاندووه. ئه‌و كرده‌وه قێزه‌ونه تۆڕه‌یی و نه‌فره‌تی بنه‌ماڵه و ئازادیخوازانی مه‌شهه‌دی لێكه‌وتۆته‌وه و لاوانی شۆڕشگێڕ هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان كردووه.