به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو،ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له شاری دێولان گڵكۆی سێ گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینایان تێك داوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی مه‌زاری سێ گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا به ناوه‌كانی “ڕه‌زا لوتفی”، “موحسین نیازی” و “شادمان ئه‌حمه‌دی”یان له شاری دێولان تێك داوه. هه‌روه‌ها سێ گۆڕی تازه‌یان له ده‌ورووبه‌ری مه‌زاری ئه‌و سێ گیانبه‌ختكردووه درووست كردووه تاكوو ڕێگه‌ی ده‌ست‌ڕاگه‌یشتن به گۆڕه‌كان دابخه‌ن. “ڕه‌زا لوتفی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ ڕۆژی ٢٨ی خه‌رمانانی ١٤٠١ و “موحسین نیازی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ ڕۆژی ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكرد، هه‌روه‌ها “شادمان ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ پاش ڕفاندنی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه، له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌ران گیانی له‌ده‌ستدا.