ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له ژنانی وڵاتی ئه‌فغانستان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕێخراوه له لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبان و پلاكارده‌كانی سه‌ر به‌و گرووپه‌یان دڕاند.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌ند چالاكوانێكی ژن ده‌چنه سه‌ر شوێنی به‌ڕێوچوونی كۆبوونه‌وه‌كه و به وتنه‌وه‌ی درووشم له دژی تاڵیبان، پلاكارده‌كانی نێو ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یان دڕی. چه‌كدرانی تاڵیبان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یان به‌مه‌به‌ستی “ئازاد كردنی پاره‌كانی بلۆكه‌كراوی ئه‌فغانستان” له ژێر ناوی پاڵپشتی خه‌ڵكی بامیان له تاڵیبان” ڕێكخستبوو.