له ڕۆژانی ڕابردوودا، بەکرێگیراوانی ڕژیم له شاری سه‌قز وشه‌ی شه‌هیدیان له‌سه‌ر مه‌زاری “دانیال پایبه‌ندی” سڕیوه‌ته‌وه و به‌ردی مه‌زاره‌كه‌یان شكاندووه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دایكی هه‌میشه زیندوو “دانیال پایبه‌ندی” به چه‌سب پارچه‌ی كێلی قه‌بری ڕۆڵه‌كه‌ی به یه‌كه‌وه ئه‌لكێنێته‌وه. “دانیال پایبه‌ندی” مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌قز، کۆتایی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو و لە ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا بە ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد.