کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تێروری پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە بە ناوی شوعەیب زارعی

shoaib zarei

shoaib zarei

پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، رۆژی شەممه ٢٦ی ڕەشەممه، شوعەیب زارعی چالاکی سیاسی و پێشمەرگەی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە نزیکی مەقەڕەکانی ئەم حزبە لە شاری سلێمانی له هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا.

نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی (١٦ی مارسی ٢٠٢٤)، یەکێک لە ئەندامانی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناوی شوعەیب زارعی تەمەن ٣٤ ساڵە و خەڵکی گوندی تەختە سەر بە شاری سنە که زیاتر له دە ساڵ پێشمەرگەیە، لە نزیک بارەگایەکانی ئەم حیزبە و به بەکارهێنانی چەکی کۆڵت تیرۆر کرا.