ڕۆژی هه‌ینی ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئاژانسی “ئانادۆڵۆ”ی تورکییه ڕایگه‌یاند: دەزگای هەواڵگریی میتی تورکیا بەرپرسێكی باڵای (پ.ك.ك) له ناوچەی کەرکووکییان تیرۆر کردووە.
به پێ ئه‌و ڕاپۆرته، ئەو فەرماندەیەى پەکەکە ناوی “محەمەد هەتیب ئارتورک” بووە و پێشتر لە ڕۆژئاوای کوردستان بووە. دواتر لە ساڵی ٢٠١٦ بە بەرپرسی ناوچەی کەرکوکی پەکەکە دەستنیشان کراوە. شایانی باسه كه ڕژیمه كۆنه‌په‌رست و فاشیسته‌كانی ئێران و توركیا له كێبه‌ڕكێیه‌ك دان بۆ تیرۆر كردنی چالاكانی سیاسی له خاكی هه‌ریمی كوردستان و ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین چالاكی سیاسی ڕۆژهه‌ڵات و باكووری كوردستانیان تیرۆر كردووه.