ڕۆژی ههینی ٢٨ی مانگی گهلاوێژ، لە سەنتەری شاری دهۆک تەقە لە گەنجێکی خهڵكی باكووری كوردستان کرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا و بکوژەکەش ههڵهات.
ئێوارەی ههینی گەنجێکی خەڵکی باکوری کوردستان لەسەنتەری شاری دهۆک لەلایەن کەسێکەوە تەقەی لێکرا و سێ فیشەکی پێوەنرا و بەهۆیەوە لە شوێنی ڕوداوەکە گیانی لەدەستدا. وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، تەرمی گەنجە کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و گەڕان بەدوای تۆمەتباری رووداوەکەش بەردەوامە. بەپێی زانیارییەکان گەنجەکە ناوی “محەمەد عەلائەدین نورەددین” و تەمەنی ٣٩ ساڵ و نیشتەجێی شاری سلێمانییە، دوای ئەوەی لە تەکسییەک دابەزیوە، کەسێک لێی نزیکبووەتەوە و سێ فیشەکی پێوە ناوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوه، بکوژەکەش ڕایکردووە.