ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، چالاكێكی سیاسی خه‌ڵكی بۆكان و دانیشتووی هه‌ولێر، به ناوی “سوهراب ڕه‌حمه‌تی” له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی تیرۆر و به‌سه‌ختی بریندار كرا.
کۆماری ئیسلامیی ئیران لە تیرۆری شۆرشگێڕانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە، “سوهراب ڕەحمەتی”، پارێزەر و خەڵکی شاری بۆکان, ئەندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی خەزەلوەر، لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لەلایەن دەستوپەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامییه‌وه تیرۆر و پاش برینداربوون، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. ناوبراو پارێزەری کەیسی تیرۆری “قادر قادری”، پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و هەروەها کەیسی کرده‌وه‌ی تروریستیکانکان شەوی یەلدا و کەیسی جینایه‌تی 17ی خەرمانان بوو و هەر بەم هۆیەشەوە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لە لایەن ناوه‌نده ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه هەڕەشەی لێ کرابوو.