کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

تیرۆری هاوڵاتییەکی شاری پاوه‌ لە ئەفغانستان

تیرۆری هاوڵاتییەکی شاری پاوه‌ لە ئەفغانستان 1

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو هاوڵاتییەکی بە ناوی “سەعدی خالدی” خەڵکی شاری پاوە، لە شاری کابولی ئەفغانستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تیرۆر کرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێشتر ناوبراو ماوه‌ی چەند ساڵێك لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە زیندانی کراوە و دوو جاری دیکەیش له‌ هه‌مان وڵات هه‌وڵی تیرۆر كردنی دراوه‌ و له‌ كوشتن ڕزگاری بووە. “سه‌عدی خالدی” لە گەڵ بنەماڵەکەی بە بۆنەی دژایەتی سیاسی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی پاش هاتنە سەر کاری ئەو ڕژیمه‌، وەکوو پەنابەر لە وڵاتی ئەفغانستان نیشته‌جێ ده‌بێت و لە سەردەمی سەرۆک کۆماری “حامد کەڕزای” مافی پەنابەری ئەو وڵاتەی وەردگرت.