ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، نه‌یارێكی ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئه‌ردۆغان به‌ناوی “ته‌مه‌ل ته‌مه‌ل”ی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ له‌لایه‌ن ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه له شڕنا‌خ تیرۆر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ته‌مه‌ل ته‌مه‌ل” برای شاره‌داری پێشوو و ئه‌ندامی حیزبێكی نه‌یاری ئه‌ردۆغان به‌ناوی “یووسف ته‌مه‌ل” و دانیشتووی گوندی “ئۆ‌لكه”ی سه‌ر به شاری شڕنا‌خ بووه و له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.