هه‌واڵده‌ری “ئاناتولی” به پشت به‌ستن به لێدوانی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس له شاری كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو ئۆتۆمبێلی “ڕێبوار ئه‌مین” كادری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری كه‌ركوك له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌ی لێكراوه و به‌وهۆیه‌وه ناوبراو ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له ئاكامی ئه‌و ته‌قه كردنه‌دا “ڕێبوار ئه‌مین” له به‌شی سه‌ر و سینگیه‌وه گولله‌ی به‌ركه‌وتووه و به‌وهۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه هێشتا هیچ گروپ و لایه‌نێك ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه و میدیاكانی فه‌رمی عێراقیش ڕایانگه‌یاندووه لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.