ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خاكه‌لێوه، میدیاكانی هوله‌ند هه‌واڵی تیرۆركردنی دوو برای كوردی خه‌ڵكی باكووری كوردستانیان به ناوه‌كانی “عه‌لی” و “حسێن تور ئۆنلار” له شاری “زووله“ی ئه‌و وڵاته بڵاو كرده‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی هوله‌ند، “عه‌لی” و “حسێن تورئۆنلار” ٥٧ و ٦٢ ساڵ ته‌مه‌ن كاتژمێر شه‌شی ئێواره له ڕیستورانێكی “مه‌ك دۆناڵد” له شاری “زووله” له لایه‌ن هێرشبه‌رێكه‌وه كه خۆی وه‌كوو مشته‌ری ئه‌و ڕیستورانه ناساندبوو درانه به‌ر ده‌سترێژی گولله و ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه. جێی ئاماژه‌یه كه لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وامه و تاوانباره‌كه هێشتا ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه.