کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

تیرۆركردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێسلۆواكی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی گوڵان، ده‌وڵه‌تی ئێسلۆواكی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه‌ تیرۆر كراوه‌ و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌، “ڕۆبێرت فیتسۆ” سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆپۆلیستی ئێسلۆواكی پاش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی له‌ خانه‌ی فه‌رهه‌نگی “هندلوا” له‌ ١٥٠ كیلۆمتری پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه‌ تیرۆر كراوه‌ و دۆخی ته‌ندرووستی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی چوار فیشه‌ك ناجێگیره‌. شایانی باسه‌ كه‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-