ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، دوو سه‌ركرده‌ی گرووپی حه‌شدی شه‌عبی به ناوه‌كانی “سه‌بری هادی عامری” و “عادڵ هادی عامری” له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه تیرۆر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی عێراق، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئۆتۆمبێلی “سه‌بری عامری” ئامۆزای هادی عامری سه‌رۆكی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی حه‌شدی شه‌عبی و “عادڵ هادی عامری” هاوزاوای له ناوه‌ندی شاری به‌غدا، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و هه‌ر دوو كوژراون.
