کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

تۆپباران کردنی گوندەکانی سنووری عەفرین لە لایەن سوپای تورکیەوه‌

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هاوار نیوز، ڕۆژی هەینی ١٣ی مانگی جۆزەردان سوپای تورکیە و میلیشیاکانی، بەچڕیی گوندی “بێنێ” لە ناوچەی شێراوای عەفرینیان تۆپباران کردووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، زیاتر لە ٥٥ گوللـەتۆپ و هاوەن لە گوندەکە کەوتووەنەتە خوارەوە و تائێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئەو تۆپبارانەەوە بۆ ڕای گشتی بڵاو نەکراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سەرۆک کۆماری تورکیە هەڕەشەی داگیرکردنی چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و جموجۆڵە سەربازییەکان لەو ناوچانەدا زیادی کردووە. بەپێی هەواڵێکی دیکە درەنگانی شەوی ڕابردوو سوپای تورکیە چەند ناوچەیەکی برادۆست سەر بە شاری هەوڵێری بۆردوومان کردووە و بەو هۆیەوە ئاگر لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەو شارۆچکەیە کەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دەستبەسەرکرانی ٥ کەس لە شارەکانی کوردستان

komalah

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر چالاکێکی یارسانی لە کرماشان

komalah

برینداربوونی گەنجێک بەهۆی تەقینەوەی مین لە سەلاسی باوەجانی

komalah

به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵك له‌ شانۆی چه‌واشه‌كارانه‌ی ڕژیم له‌ شاری سنه‌

komalah

دەستبەسەرکردنی سێ چەکداری داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان

komalah

کشانەوەی کۆمپانیایەکی دیکە لە کێڵگەنەوتییەکانی هەرێمی کوردستان

komalah