کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تۆپبارانی ناوچە شاخاویەکانی کوردستان لە لایەن سپای پاسداران

تۆپبارانی ناوچە شاخاویەکانی کوردستان لە لایەن سپای پاسداران 4

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانان  تۆپخانەکانی سپای پاسداران کە لە شارەکانی “سەوڵاوا” و “کامێران” جێگیر کراون ، بەرزاییەکانی شاخی شاهۆی ئەو ناوچانەیان‌ دایه‌ به‌ر گولله‌ی تۆپ و زیانێکی زۆری بە ژینگە و سروشتی ئەو ناوچانە گەییشتووه‌.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، تۆپخانەکانی سپای پاسداران بە خەستی سەرقاڵی تۆپبارانی بەرزاییەکانی ئەو بەشەی شاهۆن کە لەنێوان گوندەکانی “دێوەزناو” و “پاڵەنگان” هەڵکەوتووە و ئاگرێکی گەورە لە شاخەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووەتەوە. شایانی باسە ئەم تۆپبارانە بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەکی پێش وەختە ڕوویداوە و ئەمە لە حاڵێک دایە بەشێکی زۆری خەڵکی ناوچەکە بە مەبەستی کاروباری جووتیاری و باخداری لە شاخەکان دا سەرقاڵی کارن  ، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م تۆپ بارانه‌ نیگرانیەیکی زۆری بۆ خەڵکی ئەو دەڤەرە درووست کردووە و به‌و هۆیه‌وه‌ بەرزاییەکانی شاهۆ ئاگری گرتووە. چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێز داوا لە خەڵک دەکەن کە بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە بەرەو بەرزاییەکانی شاخی شاهۆ لەنێوان گوندەکانی دێوەزناو و پاڵنگانه‌وه‌ بڕۆن.