کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

تۆپبارانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی پیرانشار و حاجی عومران

1h

1h

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌ بیانووی بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌، ناوچه‌ سنوورییه‌كانی پیرانشار و حاجی عومرانی تۆپاران كردووه‌.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی مانگی پووشپەڕ، ئۆتۆمبێلێکی سپای پاسداران لە سنوورەکانی پیرانشار لەلایەن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ کرایە ئامانج و چەندین سەرنشینی ئەو ئۆتۆمبێلە کوژران و بریندار بوون. شایانی باسه‌، دوابەدوای ئەم تێکهەڵچوونە، هێزەکانی سپای پاسداران بەرزاییەکانی ئالانە و بەردەسۆرانیان لە سنووری شاری چۆمان بوردمان کردووه‌.