بهپێی ڕاپۆرتهكان، هێزەکانی سپای پاسداران ڕۆژی دووشەممە ١٦ی خاکەلێوە، دەستیان کردووە بە تۆپبارانکردنی بەرزاییەکانی کێوی شاهۆ لە ناوچەی “سەوڵاوای” پارێزگای سنە.
به پێی ڕاپۆرتهكان، هێزهكانی سپای پاسداران بەرزاییەکانی “هەواری دۆڵە”ی شاهۆ لە نێوان گوندەکانی ” دەڵەمەرز” و “دێوهزناو”یان بە چڕی تۆپباران كردووه. شایانی باسه، تۆپخانەکانی ڕژیم لە گوندی “کانی حسێن بەگ”ی سەوڵاوا جێگیر کراون و لەوێوە شاهۆ تۆپباران ئەکەن.