نێوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه ١٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، سپای پاسداران به‌رزاییه‌كانی چیای شاهۆی له نزیك گوندی “لۆنی سادات” له شارستانی كامیاران تۆپباران كرد و تا كاتی شه‌و ده‌نگی ته‌قه‌ی به‌رده‌وام بیسترا.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، سپای پاسداران چوونه‌ته نێو گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاهۆ و ڕێگه‌یان نه‌داوه خه‌ڵك هاتووچۆ بكات و ڕایانگه‌یاندووه كه تا دوو ڕۆژی داهاتوو، كه‌س بۆی نییه سه‌ردانی چیای شاهۆ بكات. چالاكانی ژینگه‌پارێزی ناوچه‌كه له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: هێزه‌كانی سپای پاسداران له ساڵی ٨٦ی هه‌تاویه‌وه به بیانووی هه‌بوونی هێزه‌كانی ئۆپۆزۆسیۆن چیای شاهۆ بۆردوومان ئه‌كه‌ن و له‌و ماوه‌یه چه‌ندین بنكه‌ی نیزامی گه‌وره‌یان دامه‌زراندووه.