له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بۆكانیان به‌ناوی “حسێن به‌ستی” به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “حسێن به‌ستی” خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە و ماوه‌ی چه‌ند مانگه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و لە گرتووخانه‌دا بەزۆری ناچار بە دانپێدانان به کوشتنی بەسیجێکدا كراوه، به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ناوبراو چەند ڕۆژ لەوەپێش بەپێی پلان و ویستی هێزە سەرکوتگەرەکان ناچار کراوە ده‌ور له دیمەنی “بازسازی”ی چۆنیەتی کوشتنی ئه‌و به‌سیجیه بگێڕێت و لە هەمان کاتدا گوشارێکی زۆریان خستۆتە سەر بنەماڵەکەی کە نابێ هیچ شتێک سەبارەت بە کوڕەکەیان بدرکێنن.