ڕێكخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌ویی باس له سه‌ر كوشتنی ١٣ هاووڵاتی ئه‌فغانستانی له “قه‌ومی هه‌زاره” به ده‌ستی چه‌كدارانی تاڵیبان ده‌كات و ئه‌و گرووپه به ئه‌نجام دانی تاوانی شه‌ڕ تۆمه‌تبار ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان، چه‌كدارانی تاڵیبان له ویلایه‌تی “دایكه‌ندی” نۆ كه‌س له هێزه‌كانی پێشووی به‌رگری ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستانیان به بێ به‌ڕێوه‌بردنی هیچ جۆره دادگایی كردنێك و دوو كه‌سی دیكه له كاتی هه‌ڵاتن به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌نه ئامانج و ده‌یانكوژن. جێگای ئاماژه‌یه “دایكه‌ندی” له ناوه‌ندی وڵاتی ئه‌فغانستانه و زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌و ویلایه‌ته له “قه‌ومی هه‌زاره” پێكدێن كه چه‌كدارانی “پشتوونی” تاڵیبان دوژمنایه‌تیه‌كی كۆنیان له گه‌ڵ “هه‌زاه‌ره‌ییه‌كاندا” هه‌یه.