کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

تۆمه‌تباركردنی “په‌خشان عه‌زیزی” به‌ ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم”

“په‌خشان عه‌زیزی”، چالاكی سیاسی و به‌ندكراوی پێشووی خه‌ڵكی مهاباد، له‌لایه‌ن لقی پێنجی داده‌سه‌رای ئه‌منیه‌تی ئێڤین، به‌ “ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” تۆمه‌تبار كرا‌.

“په‌خشان عه‌زیزی” ڕۆژی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٨٨، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی كوردی زانكۆی تاران دژبه‌ سیاسیه‌ته‌ سه‌ركوتگه‌رانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چوار مانگ به‌ دانانی وه‌سیقه و به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. ناوبراو ڕۆژی ١٣ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌ شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، پاش كۆتایی قوناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌، له‌ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینه‌وه‌ بۆ به‌ندی ژنانی ئه‌و زیندانه گوازرایه‌وه‌. په‌روه‌نده‌ی “په‌خشان عه‌زیزی” پاش ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه‌، ڕاده‌ستی لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی “ئیمان ئه‌فشاری” كرا. شایانی باسه‌ كه‌ ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش بووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند له‌ زیندانی ورمێ

-

دیوارنووسی و په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و چالاكانی كرێكاری بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

دیداری بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلسی ڕژیم

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ندین كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی كه‌شتی سانچی له‌ شومالی تاران

-

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین‌سازی له‌ ته‌ورێز

-