کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

تۆمه‌تباركردنی كۆماری ئیسلامی به‌ “جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی” له‌ ئارژانتین

دادگایه‌كی وڵاتی ئارژانتین ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خاكه‌لێوه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ توانیویانه‌ بیسه‌ڵمێنێن كه‌ كۆماری ئیسلامی به‌ هاوكاری حیزبۆڵڵای لوبنان، گه‌وره‌ترین هێرشی تیرۆریستیان كردۆته‌ سه‌ر ناوه‌ندی یه‌هوودییه‌كان له‌و وڵاته و بوونه‌ته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س.

ئه‌و دادگایه‌، كۆماری ئیسلامی به‌ ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستی ناو بردووه‌ و ڕژیمی ئیسلامی ئێرانی به‌ “جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی” تۆمه‌تبار كردووه‌. به‌پێی بڕیاری دادگای ئارژانتین، كۆماری ئیسلامی له‌ ساڵه‌كانی ٩٢ و ٩٤ی زاینی، هێرشی تیرۆریستی كردۆته‌ سه‌ر سه‌فاره‌تی ئیسڕائیل و ناوه‌ندی یه‌هوودییه‌كانی ئامیا له‌ بۆینس ئایرس. قازی په‌روه‌نده‌كه‌ دووپاتی كردووه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران پلانی ئه‌و هێرشانه‌ی داڕشتووه‌ و بووه‌ته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ٨٧ كه‌س و برینداربوونی ٣٠٠ كه‌سی دیكه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-