ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی خاكه‌لێوه، چالاكی كرێكاری خۆشناوی شاری سه‌قز پاش ئازادی له‌زیندان وێنه‌ی په‌روه‌نده‌كه‌ی و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، “عوسمان ئیسماعیلی” له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی سه‌قزه‌وه به‌بێ بنه‌ما به “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه” تۆمه‌تبار كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ١٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ ئه‌و چالاكه كرێكاریه به بێ نواندنی به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه كرا. ناوبراو ڕۆژی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو بۆ زیندانی سه‌قز ڕاگوێزرا و ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی به‌دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا.شایانی باسه كه كۆماری ئیسلامی له‌درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه دا ده‌ستی داوه‌ته سازكردنی په‌روه‌نده بۆ چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی تا له‌و ڕێگه‌وه بتوانێت پاساوێك بۆ ناكارمه‌یه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه.