کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

تۆمار کردنی ٥٠٠ حاڵەتی ڕووداوی کار لە شاری کرماشان

تۆمار کردنی ٥٠٠ حاڵەتی ڕووداوی کار لە شاری کرماشان 3 1

دوکتور “سەلیم خانی” بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی یاسایی ئۆستانی “کرماشان” بە هەواڵدەریی “ئیسنا”ی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی ڕاگەیاندوو: “لە ئەمساڵدا ٣٢ کرێکاری خەڵکی کرماشان بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست داوە و ٤٧٣ کرێکاری دیکەش بریندار بوونە.

لەدرێژەدا ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە کە لە کۆی قوربانییانی ڕووداوی کار لەو ئۆستانەدا، ٣١ پیاو و ژنێک گیانیان لەدەست داوە. بەربوونەوەی لە بەرزایی، بەرکەوتنی شتی قورس، بەرقگرتووی و سووتان لە هۆکارەکانی کەوتنەوەی ڕووداوی کار لەو ئۆستانەدا تۆمار کراوە. جێگای ئاماژەیە کۆی گشتیی بریندارانی ڕووداوی کارییش ٤٦٨ کەس پیاو و ٥ کەس ژن تۆمار کراوە.