لە ماوهی 9 مانگی رابردوودا زیاتر له 500 ڕووداوی تەقەکردن لە شاری کرماشاندا روویداوە و پۆلیسی کرماشانیش هۆشداری دەدات و دەڵێت: رێکارە یاساییەکان له بەرامبەر تەقەکەران تووندتر دهكهینهوه.
لهو پهیوهندیهدا “پەرویز تەوەسولی زادە”، دادوهری گشتیی شاری کرماشان، ڕایگهیاندووه: هەر یەک لەو 500 رووداوەی تەقەکردن دەیتوانی ببێتە هۆی کوژرانی کەسێک و رووداوی تاڵی لێبکەوێتەوە، بۆیە ئەگەر ئەم دیاردەیە کۆنترۆڵ نەکرێ لە داهاتوودا کێشە بۆ ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیانی ئهو ئۆستانه دەخوڵقێنێت. له لایهكی دیكهوه “عەلی ئەکبەر جاویدان”، فەرماندەی پۆلیسی ئۆستانی کرماشان، هۆکاری تەقەکانی گەڕاندووەتەوە بۆ ناکۆکی خێزانی یان خێڵەکی و داوایکرد لە رێگەی ریشسپی، پیاوماقوڵ و گەورەکانی خێڵەکانەوە ناکۆکییەکان کەم بکرێتەوە، بەمجۆرە دەتوانن رێگری لە هۆکاری تەقەکردنەکان بکەن.