کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تۆمار كردنی شه‌ش حاڵه‌تی نوێی تووشبوو به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان

وەزارەتى تەندروستى هەرێمی كوردستان رایگەیاندووه‌، ڕۆژی هه‌ینی شەش حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکراون و بەوەش، ژمارەی توشبووان لەو پارێزگایە بۆ ٣٧ کەس بەرزبووه‌ته‌وه‌.

لە راگەیەنراوێکى وەزارەتى تەندروستى هەرێمدا هاتووە، “لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، پشکنین بۆ ١٧٨ کەس لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا شەش توشبووی نوێی دانیشتوی شاری سلێمانی تۆمارکرا، کە پێنج لە توشبووەکان تەمەنیان له‌ نێوان ٢٣ تا ٤٠ ساڵه‌.  ئەمەش لەکاتێکدایە، بە تۆمارکردنی ئەو شەش حاڵەتە نوێیە، ژمارەى ئەو کەسانەى لە هەرێمى کوردستاندا توشى کۆرۆنا بوون بۆ ٤٧ کەس بەرزبووەوە کە ٣٧ کەسیان لە پارێزگاى سلێمانی و نۆ کەسیش لە هەولێر و کەسێکیش لە دهۆکە و تا ئێستا كه‌سێك بەهۆى ئه‌م ویرووسه‌وه‌ گیانی لەدەستداوە و ١٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

سووتاندنی ئۆتومبێله‌كانی ڕژیم له‌ شارستانی جاسك

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی بۆكان و مهاباد

-

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ كرماشان

-

دەستبەسەرکردنی دوو لاوی خەڵکی قوروە و سنە لەلایەن حکوومەته‌وە

-

ناڕوونی چاره‌نووسی “پژمان مورادی” پاش ١٨ مانگ به‌ندكران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١١٠ قوتابی و ٤٣ مامۆستای قوتابخانه لە ئێراندا

-