کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

تۆماری زیاتر له‌ ٣٠٠ حاڵه‌تی نوێ تووشبون به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دواین ئاماری توشبوانی ویرووسی کۆرۆنای بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ و بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٣٢٢ حاڵەتی نوێی توشبون بەو ویرووسه‌ تۆمارکراوە، بە جۆرێک تەنیا لە بەغدای پایتەخت ٢٢٤ حاڵەت تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاشیگه‌یاندووه‌، سه‌ره‌ڕای تۆمار كردنی ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌ تووشبوان،  ٦٧ كه‌س چاکبونەوە و چوار حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراون. بەوەش کۆی گشتی توشبوانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووه‌ته‌ ٥ هه‌زار و ٤٥٧ كه‌س و لەو ژمارەیەش ٢ هه‌زار و ٩٧١ كه‌س چاکبونەتەوە و ٢ هه‌زار و ٣٠٧ كه‌س لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە، هەروەها ١٧٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

گیانله‌ده‌ستدانی ٢١ په‌نابه‌ر له‌ كاناڵی مانش و كه‌نارائاوه‌كانی جیبووتی

-

په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران بۆ زانكۆكانی دیكه‌ی ئه‌مریك

-

دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ٢٠٠ فه‌له‌ستینی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ناسر له‌ كه‌رتی غه‌زه‌

-

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ به‌ریتانیا

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی یۆنان و خوێندكارانی ئه‌مریكا دژبه‌ ئیسڕائیل

-

ناڕه‌زایه‌تی هه‌زاران كه‌سی دانیشتووانی دوورگه‌ی قه‌ناری

-