ڕۆژی پێنجشهممه ١٧ی مانگی خهرمانان، ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی نەخوێندەوارییە و لە ئێستادا نزیكەی ١٦٪ی حهشیمهتی جیهان نەخوێندەوارن و ئەمریكا پلەی یەكەمی لهو ڕیزبهندیهدا بهدهست هێناوه.
لە پێناو نەهێشنی نەخوێندەواریدا، چەندین ڕێكخراوی مەدەنی كار دەكەن و تاكەكانی كۆمەڵگا سهبارهت بەپێویستی خوێندن و خوێندنەوە هۆشیار دەكەنەوە، چونکه بە هۆکاری یەکەمی دەزانن بۆ زاڵبوون بەسەر هەژاری، و دابەزینی ڕێژەی مردن، سنوردانان بۆ زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان، پەیڕەوكردنی یەكسانی و دادپەروەری نێوان ژن و پیاو، پاراستن و گەشەپێدانی ئاشتی و دیموكراسی و پاراستنی ژینگە و زەوی. لەماوەی ئەو ٥٠ ساڵەدا پێشکەوتن و هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ بنبڕکردنی نەخوێندەواری لە جیهاندا، بەڵام تاکو ئێستا نەخوێندەواری گرفتێکی جیهانییە و پێشبینی دەکرێت کە زیاتر لە ٧٥٠ ملیۆن کەسی پێگەیشتوو لە جیهاندا ناتوانن بخوێننەوە، یەکێک لەوانە وڵاتی ئەمریکایە کە ژمارەی کەسانی پێگەیشتوو لەو وڵاتەدا کە توانای خوێندنەوەیەیان نییە بە ٣٢ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێن.