به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری ئێران، به لانیكه‌م ٢٧ هه‌زار و ٤٤٨ كچی ژێر ١٥ ساڵ له ناوچه جیاوازه‌كانی ئێران له نێوان زستانی ١٤٠٠ تاكوو پاییزی ١٤٠١ی هه‌تاوی، ناچار به هاوسه‌رگیری كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دیارده‌ی هاوسه‌رگیری منداڵان كه ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی ڕه‌وه‌ندی دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیبوو، له‌ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی دا بۆ جارێكی دیكه هه‌ڵكشاوه به شێوه‌یه‌ك كه ئاماری پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌شی كچانی ته‌مه‌ن ژێر ١٥ ساڵ له ساڵه‌كانی ٩٩ و ١٤٠٠، ٣١ هه‌زار و ٦٤٦ و ٣٢ هه‌زار و ٦٥٥ بابه‌ت بووه. له ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاویشدا كۆی گشتی هاوسه‌رگیرییه‌كانی ژێر ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ ٢٧ هه‌زار و ٤٤٨ بابه‌ت بووه.