ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیانی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، سكاڵایان له‌سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهه تۆماركرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی داوای له دادگای لاهه كردووه كه كه‌یسه‌كه‌ی ئه‌وانیش له درێژه‌ی توێژینه‌وه‌ی دۆخی ئۆكراین، بخه‌نه ژێر لێكۆڵینه‌وه و ئه‌و ڕووداوه وه‌كوو جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی و جه‌نایه‌تی جه‌نگی بناسێنن. جێگای ئاماژه‌یه كه فڕۆكه‌ی (پی.اس. ٧٥٢)ی ئۆكراین له ٢٨ی مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٨ی هه‌تاویدا به دوو مووشه‌ك له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه كرایه ئامانج و ١٧٦ سه‌رنشینه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا.