کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تۆماركردنی سكاڵا دژبه‌ كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی چوار به‌ندكراوی له‌سێداره‌دراو

تۆماركردنی سكاڵا دژبه‌ كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی چوار

بنەماڵەی دادخوازی چوار زیندانیی سیاسیی ئێعدامکراوی کورد، بە نوێنەرایەتیی فەراز فیروزی، سکاڵایان لە دادگای ئاڵمان دژبه ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی لە پێوەندی لەگەڵ بێسەروشوێن كردنی گۆڕی ئازیزانیان تۆمار کرد.

دوای لەسێدارەدانی موحسین مەزلووم، وەفا ئازەربار، پێژمان فاتحی و محەممەد(هەژیر) فەرامەرزی، به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی حازر نین شوێنی ناشتنی ته‌رمه‌كان به‌ بنه‌ماڵه‌كانیان پیشان بده‌ن و به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونیان ئه‌ده‌ن. جوانا ته‌یمه‌سی، هاوژینی موحسین مه‌زڵووم له‌و باره‌وه‌ وتی: هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كانی محه‌ممه‌د، وه‌فا و پژمان، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئازادیخوازان و چالاكوانانی سیاسی هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ دادخوازی خوێنی به‌ ناحه‌ق ڕژاوی ئازیزانمان ده‌ست پێكردووه‌ و ده‌مانه‌وێت شوێنی ناشتنی ته‌رمه‌كانیان ڕوون بكرێته‌وه‌. بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانمان هه‌موو هه‌وڵێك ئه‌ده‌ین و قه‌د پاشه‌كشه‌ له‌ داواكارییه‌كانمان ناكه‌ین.