ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه “عه‌لیڕه‌زا ئاخووندی” نوێنه‌ری ئێرانی ته‌باری پاڕله‌مانی سوید له هه‌واڵێكدا ڕایگه‌یاند كه په‌روه‌نده‌ی سكاڵا دژبه سپای پاسداران و “حسێن سه‌لامی” له پۆلیسی سوید و له ژێر ناوی “جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی” تۆمار كراوه.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی پاڕله‌مانی سوید ڕایگه‌یاند كه یاسای قه‌زایی ئه‌و وڵاته ڕێگه به تۆماركردنی ئه‌و سكاڵایه ئه‌دات و ئێرانیانی دیكه‌ش ده‌توانن به‌مه‌به‌ستی ته‌كمیل كردنی په‌روه‌نده به‌و كه‌مپه‌ینه په‌یوه‌ست بن. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی، تۆماركردنی ئه‌و سكاڵا به‌هۆی دادخواهی خوێنی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی سپای پاسداران و وه‌لانانی بیانووه‌كان بۆ پاساوكردنی ئه‌م جه‌نایه‌تانه‌یه.