ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن چالاكانی سیاسی دانیشتووی ئورووپاوه دژبه “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” به تۆمه‌تی “جه‌نایه‌ت دژبه مرۆڤایه‌تی” تۆمار كرا و داوای ده‌ستبه‌سه‌ركرانی كراوه.
“ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” بڕیار بوو له ڕۆژانی ١٣ بۆ ١٥ی دێسامبه‌ری ٢٠٢٣ له كۆڕبه‌ندی گشتی په‌نابه‌ران له شاری ژنێڤی سویس به‌شدار بێت، به‌ڵام ئێواره‌ی دووشه‌ممه “حسێن ئه‌میرعه‌بدۆڵڵاهیان” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند كه له جیاتی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له‌و كۆبوونه‌وه‌دا به‌شداری ئه‌كات. ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی سكاڵایێكیان دژبه “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” به هۆی ده‌ور و نه‌خشی له ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی ده‌یه‌ی ٦٠ تۆمار كرد و خوازیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسی نێوده‌ڵه‌تی بوون.